کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەرکردنی حوکمی غیابی لەسێدارەدان بۆ زیندانییەکی سیاسیی لە دەرەوەی وڵات

دەرکردنی حوکمی غیابی لەسێدارەدان بۆ زیندانییەکی سیاسیی لە دەرەوەی

دوای هەشت ساڵ سیستمی قەزایی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ “ڕەسووڵ عەزیزی” زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد دەرکرد.

“ڕەسووڵ عەزیزی”،هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ،لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەتۆمەتی ساختەی موحارەبە،لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە ٢٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا. سزای لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە لە کاتێکدایە کە چەندساڵ لەوەبەر ناوبراو بەهۆی گوشاری ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ هەمیشە ئێرانی بەجێهێشت. “ڕەسووڵ عەزیزی” هاودۆسیەی حەوت زیندانی سیاسیی دیکەی خەڵکی شنۆ بوو کە لە نێویاندا “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور” زیندانیی سیاسی لەسێدارە درا.