کرێکاران و کارمەندانی شارەداری نۆدشە ماوەی چەند مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و لەبەرانبەر کەمتەرخەمی و بێ بایەخی بەرپرسانی ڕژیم و چارەسەر نەکردنی کێشەکەیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ماوەی چەند مانگێکە کارمەندان و کرێکارانی شارەداری نۆدشە بە بیانووی نەبوونی بوودجەی پێویست و نەبوونی سەرچاوەی ماددی، شارەداری ئەو شارە نەیتوانیوە حقووقەکانیان دابین بکات و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای چەندین جار دەربڕینی ناڕەزایەتی بەڵام هیچ هەنگاوێکی کردەوەیی بەمەبەستی چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە نەگیراوەتە بەر.