کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانە سیمانی شاری

چەند کرێکارێکی کارخانەی سیمانی شاری سیروانی سەر بە ئوستانی ئیلام کە بەهۆی دۆخی نالەباری ژیان و کەمی ئاستی حەقدەستەکانیان ڕۆژی ڕابردوو لەو کارخانەیە ناڕەزایەتیان دەربڕی، لە لایەن هێزی ئینتزامی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوبەرانی ئەو کارخانەیە پاش کۆبوونەوەی ئەو کرێکارانە و دەربڕینی ناڕەزایەتیی، بە بیانووی پەکخستنی کاری ئەو کارخانەیە پەیوەندییان بە هێزی ئینتزامی ئەو شارەوە گرتووە و دواتر سێ کرێکاری ئەو کارخانەیە لە لایەن ئەو هێزەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کراوە.