ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، خه‌ڵكی گوندەکانی “قەڵاتان”، “زەلیلان”، “کامۆس”، “ئاڕنێ”، “قەڵاچووغە”، “دەربەند و “جاشێران” سەبارەت بە هەڵگرتنی لەڕادە بەدەری خیز لە چۆمی “گادەر” له شوێنی باركردنی ئه‌و چۆمه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان له به‌رانبه‌ر تاڵان كردن و تێكدانی سرووشتی ئه‌و چۆمه ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی گونده‌كانی نزیك له چۆمی “گاده‌ر” له‌به‌رانبه‌ر تاڵان كردن و تێكدانی سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سی ده‌ستڕۆشتووی نزیك له ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا ڕاگرتنی بار كردنی خیز و تێكدانی سرووشتی ئه‌و چۆمه، درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.