لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە ١٢٠ دیپلۆماتی ڕووس لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە وه‌كوو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵكۆژ كردنی خه‌ڵكی ئۆكراین له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری “كییهڤ” دیپۆرتکراون.
دوای “فەڕەنسا“، “ئەڵمان“، “ئیتالیا“، “دانمارک” و “سوید“یش دەستیان بە دەرکردنی دیپلۆماتە ڕووسەکان کرد. لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ١٢٠ دیپلۆماتکاری ڕووسی لە ئەوروپا دیپۆرتکراون. وڵاتانی ئەوروپا، ڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە له‌و ماوه‌یه كه شاره‌كانی “ئیرپین“، بووچا” و هوستوومل” له ژێر كونترۆڵیدا بووه تاوانی جه‌نگی ئه‌نجام داوه و به سه‌دان خه‌ڵكی سیڤیلی كۆمه‌ڵكوژ كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه داواکاری دژە تیرۆری فەرەنسا لە چوارچێوەی “تاوانی شەڕ“دا دەستی بە لێپرسینەوە کردووە و لێپرسینەوەکە لەبارەی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سه‌ر شاره‌كانی “ماریۆپۆل“، “گۆستۆمل” و “چڕنیهیڤ“ی ئۆکراینە.