ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، پۆلیسی دانمارك هاووڵاتییه‌كی به ناو “قه‌ده‌م خه‌یر حه‌قی زاده” خه‌ڵكی شاری “سه‌رپولی زه‌هاو” له‌گه‌ڵ دوومنداڵی ١٠ ساڵ ته‌مه‌ن كه له شاری “ئاونسترۆپ”ی ئه‌و وڵاته نیشته‌جێ بوون، به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌وه بۆ ئیستانبوولی توركیا دیپۆرت كرد.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “قه‌ده‌م خه‌یر حه‌قی زاده” ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی به ناوه‌كانی “یوونس” و “یووسف” و هاوسه‌ر و منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌كساڵی له شاری “ئاونسترۆپ”ی دانمارك نیشته‌جێن و پاش شه‌ش ساڵ كه‌یسی ئیقامه‌كه‌یان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه. پۆلیسی دانمارك دوێنی به‌زۆر و ئازاردان ناوبراوی له‌گه‌ڵ دوومنداڵه‌كه‌ی ناچار به جیابوونه‌وه له هاوسه‌ر و منداڵه ته‌مه‌ن یه‌كساڵه‌كه‌ی كردووه.