ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌وڵه‌تی سوید په‌نابه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی بۆ توركیا دیپۆرت كرده‌وه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ په‌یوه‌ستبوونی به ڕێكخراوی ناتۆ به‌ده‌ست بێنێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره “مه‌حموود تات”ه و پێشتر له شاری دێرسیمی باكووری كوردستان شۆفێری ئۆتوبووس بووه و به‌هۆی به‌شداری كردن له ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به حه‌وت ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سوید ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ په‌یوه‌ستبوونی به ڕێكخراوه‌ی ناتۆ ڕاده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه. شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی توركیا مه‌رجی خۆیان بۆ به‌ئه‌ندامبوونی وڵاتانی سوید و فه‌نلاند له ناتۆ، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی چالاكانی سیاسی كورد ڕاگه‌یاندبوو.