له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ٢٨٢ كرێكاری ئه‌فغانستانی شاغڵ له شاره‌كانی پارێزگای گیلان، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دیپۆرت كراونه‌ته‌وه، هاوكات له شارستانی نه‌وشاری مازه‌نده‌ران ٣٨٣ په‌نابه‌ری ئه‌فغان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی شه‌پۆلێكی ته‌بلیغاتی دژبه په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ڕه‌وه‌ندێكی توندی گرتووه‌ته به‌ر و به سه‌دان كرێكار هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان سنوورداش كراون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، سه‌رۆكی ئیداره‌ی ته‌عاوه‌ن،كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی گیلان ڕایگه‌یاندووه كه هیچ خاوه‌نكارێك بۆی نییه له كرێكاری ئه‌فغانستانی كه‌ڵك وه‌ربگرێت. پێشتریش له پارێزگای كرماشان چوونی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی بۆ ئه‌و پارێزگایه قه‌ده‌غه كرا و به سه‌دان په‌نابه‌ر كه به‌نیازبوون بچنه نێو خاڵكی عێراقه‌وه له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.