كۆماری ئیسلامی ١٠ ڕۆژی نێوان له‌دایكبوونی مه‌عسوومه‌ی كچی ئیمام كازم و ڕۆژی له دایكبوونی ئیمام ڕه‌زا، ئیمامی شیعه‌كانی وه‌ك “دیه‌ی كه‌رامه‌ت” ناو لێناوه. هه‌موو سالێك له‌و ١٠ ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك جێژنی ته‌بلیغی و فهرمایشیی ده‌وڵه‌تی له هه‌موو ناوچه شیعه‌نشینه‌كانی ئێران ڕێك ده‌خرێت. ئه‌م ١٠ ڕۆژه له ده‌ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا ڕۆژی ٢٠ی جۆزه‌ردان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌ر كام له‌م ڕۆژانه ناوێكی تایبه‌ت و به‌رده‌نگێكی تایبه‌تییان هه‌یه. بۆ نموونه ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو، ڕۆژی ده‌ستپێكی ئه‌م گاڵتهجاڕییهیان وه‌ك ڕۆژی “كچان له كۆڕی بنه‌ماڵه‌دا” ناو لێناوه كه به‌رده‌نگه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌كانن و هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٩ی جۆزهدانیش وه‌ك ڕۆژی “به‌ڕێوه‌به‌رێتی” ناو نراوه كه به‌رده‌نگه‌كانی ئه‌م ڕۆژه بریتین له، كرێكاران و كارمه‌نده‌كان.
ئه‌كته‌رانی ئه‌م گاڵته‌جاڕییه‌ی ڕژیم له‌م ١٠ ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك ئاڵای جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ گرووپێك به‌ناویی خزمه‌تگوزارانی حه‌ره‌می ئیمامی هه‌شته‌م ڕوانه‌ی ئۆستانه‌كان ده‌كه‌ن و ئۆستاندار و هه‌ڵبژێردراوه‌كانی به‌ره‌و پیری ئاڵا و هه‌ڵگرانی ئاڵاكانهوه ده‌چن. تا ئێره‌ی بابه‌ته‌كه زۆر جێگای قسه له‌سه‌ركردن نییه و ئه‌مانه له زومره‌ی ئه‌و هه‌وڵه ته‌بلیغییه ههزینهههڵگرهی ڕژیمی ئیسلامی شیعه‌ن كه به تایبه‌ت پاش مردنی خومه‌ینی ڕه‌واجی پێدراوه. به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته كاتێك زۆرتر گاڵته‌جاڕانه ده‌نوێنێت كه وا نیشان ده‌ده‌ن كه گۆیا خه‌ڵكی ئۆستانه سوننی نشینه‌كانی كوردستان و سیستان و بهلوچێستانیش به‌م كارنهواڵهوه په‌یوه‌ست بوون.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی زانیارییه‌كانی ئۆستانی كوردستان ، ئۆستانداری ئه‌م ئۆستانه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژوماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی و به‌كرێگیراوه خۆجێییه‌كان له ده‌روازه‌ی شاری سنه به پێشوازی ئاڵاكه‌وه چوون. ئۆستانداری كوردستان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، به نوێنه‌رایه‌تیی له لایه‌ن خه‌ڵكی سنه‌وه وتوویه‌تی: “خه‌ڵكی كوردستان هۆگرییه‌كی تایبه‌تییان به ئیمامه‌كانی شیعه و به‌تایبه‌تی تر حه‌زره‌تی ئیمام ڕه‌زا هه‌یه و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ئه‌واندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه”.
له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه پڕوپووچانه‌ی ئۆستانداردا ده‌بێ بڵێین كه، خه‌ڵكی كوردستان ٤٣ ساڵ لهمۆبهر به بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی، له ژێر ناویی” بڵێ یان نا” دا وڵامی “نای” خۆیان به ئیسلامی سیاسی شیعه به ڕێبه‌ریی خۆمه‌ینی دایه‌وه و ٤٣ ساڵه كه له‌سه‌ر ئه‌م “وڵامه مێژووییه‌ی” خۆیان هه‌روا به‌رده‌وامن و خه‌ڵكی سنه پێشڕه‌وی ئه‌م خۆڕاگرییه مێژووییه بوون. به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه پیلانگێڕییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ركوته‌وه بگره هه‌تا گیرۆده‌كردنی لاوان به مادده هۆشبه‌ره‌كان و هیتر…، هیچكات نه‌یتوانی ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵكه تێك بشكێنێت. جگه له‌وه له شاری سنه، مه‌زهه‌بی سوننی ڕه‌واجی هه‌یه نه‌ك مه‌زهه‌بی شعیه، ڕوون نییه كه ئۆستانداری ڕیاكاری كوردستان ئه‌م هۆگرییه‌ی خه‌ڵكی به دوازده ئیمامی شیعه‌كان له چیدا به‌دیكردووه؟ له كه‌س شاراوه نییه كه هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بیی یه‌كێك له شكڵه‌كانی ئه‌و سته‌م و هه‌ڵاواردنه‌یه كه له دژی خه‌ڵكی سوننی مه‌زهه‌بی ئێران، به‌كارهێنراوه و ئه‌وه‌ش به نۆبه‌ی خۆی نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵكی دژ به ئیسلامی سیاسی شیعه زۆرتر كردووه.
به‌ڵام به‌رده‌نگه‌كانی ڕۆژی ١٩ی جۆزه‌ردان وه‌ك ڕۆژی “به‌ڕێوه‌به‌رییه‌تی جه‌ماوه‌ری” كرێكاران و كارمه‌ندان ناساندووه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كرێكاران و كارمه‌ندانی دهستكوورتی ده‌وڵه‌تی، به‌رده‌وام له زومره‌ی قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م ڕژیمه‌و هه‌روه‌ها سه‌ره‌كیترین توێژی ناڕازی دژبه ڕژیمی ئیسلامی سه‌رمایه‌داری بوون و هه‌ن. ئه‌وان هه‌ر ئێستاش له ڕیزی كرێكارانی په‌یمانی-پرۆژه‌یی نه‌وت، كرێكارانی شیركه‌تی ئوتوبووسرانی واحد، حه‌وته‌په، فوولاد، شاره‌دارییه‌كان، ڕێگای ئاسن و خانه‌نشینكراوان، له حاڵی خه‌باتكردن له دژی هه‌ژاریی سپێندراو ، سه‌ره‌ڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی جه‌هل و جینایه‌تی ئیسلامی‌دان.
ئه‌وان له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا به شێوازی جۆراوجۆر پیلانگێڕییه‌كانی ڕژیمیان له دژی دوو موعه‌لیم و هه‌ڵسووڕاوی سه‌ربه یه‌كێتییه‌كانی فه‌رانسه، ئه‌ندامانی سه‌ندیكای واحد و ژوماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و موعه‌لیمانیان مه‌حكووم كردووه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه به جه‌للاد و جینایه‌تكاره‌كانی ناو ڕیزه‌كانی سپا و ئیتلاعات ئیزن نه‌ده‌ن تاكتیكی كۆن و سواویی ئه‌وان كه بریتییه له، گرێدانی خه‌باتی ڕیشه‌داری كرێكاران و موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان به “ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه”، به كرده‌وه ده‌ربێنێت.
هه‌ر ئێستا كرێكارانی له‌سه‌ركار له ناوه‌ند و ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كان شان به شانی پتر له پێنج ملیۆن كارمه‌ند، له زومره‌ی پهیگیرترینی ئه‌وانه‌ن، كه له پێناو پاشه‌كه‌شه پێكردنی كابینه‌ی ڕه‌ئیسی جه‌للادی ٦٧، له بڕیاری زیادكردنی ته‌نیا ١٠ له‌سه‌د به حهقدهستهكانی ساڵی ١٤٠١دا، خه‌بات ده‌كه‌ن.
كۆماری ئیسلامی سه‌رقافڵه و ئیلهامبه‌خشی حكوومه‌ته تیرۆریست و جینایه‌تكاره‌كان و هه‌روه‌ها گرووپه دژی ئینسانی و كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی وه‌ك، داعش و ئه‌لقاعیده‌یه له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌م ڕژیمه هه‌ر ئێستا له ژێر گورزی خه‌باتكاران له ئێران و دژبه‌ره‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌سه‌ر به‌ستێنی گه‌نده‌ڵی و قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌كانیدا، دوایین هه‌ناسه‌كانی خۆی ده‌كێشێ.
“دیه‌ی كه‌رامه‌ت” و هه‌وڵه خۆرافه پهرهستیهكانی ڕژیم و قسه و كرده‌وه گاڵته‌جاڕییه‌كانی كه‌سانی وه‌ك ئۆستانداری كوردستان، ده‌رخه‌ری داماویی و بێده‌سه‌ڵاتی ڕژیمه له ئاست، لایه‌نه به‌ربڵاو و فرهچهشنهكانی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییدا.