ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی، خاوه‌نكارانی شۆڤێنیست و خه‌ڵكی گیرۆده‌ی ناسیۆنالیسم له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌م ڕژیمه‌وه به‌سه‌ر كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانییان هێناوه، كه زۆربه‌یان ژنان، پیاوان و منداڵانی كرێكارن، ته‌زوو به له‌شی هه‌ر ئینسانێك دادێنێ. ئاستی ئه‌م نه‌هامه‌تییانه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دیپۆرتی تێكه‌ڵ به گوشاری ئه‌م خه‌ڵكه له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانه‌وه زیاتر بووه.
ئه‌م كاره‌به‌ده‌ستانه ته‌نیا به توندكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی جه‌نایه‌تكارانه‌ی دیپۆرت ڕازی نه‌بوون. هه‌واڵنێریی ئیرنا ڕۆژی ١٨ی خاكه‌لێوه له‌سه‌ر زاری مۆحسین ئیبراهیمی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دامه‌زراندنی كه‌سانی بیانیی وه‌زاره‌تی ته‌عاون و كار) ڕایگه‌یاند كه دانی پیشه به كه‌سانی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانستانی قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچكاران سزا ده‌درێن. ئیرنا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له وته‌كانی ئه‌م كه‌سه نووسیی:
“«بڕی سزای هه‌ر ڕۆژ كاری نایاسایی بۆ كه‌سانی بیانی، پێنج به‌رابه‌ری لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ڕۆژانه ده‌بێت.» ناوبراو هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرد كه: ئه‌م سزایه له‌گه‌ڵ دووپات بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه دوو به‌رابه‌ر ده‌بێت و له ئه‌گه‌ری نه‌درانی ئه‌م سزا ماڵییه‌دا، خاوه‌نكار به‌پێی مادده‌ی ١٨١ی یاسای كار به مه‌حاكمی قه‌زایی ده‌ناسێندرێت.”
بێجگه له ئه‌مانه پێویسته ئاماژه به كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه‌ی دیكه‌ی مه‌ئمووانی ڕژیم له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو بكرێت. له ڕێكه‌وتی ١٣ی خاكه‌لێوه‌دا “محه‌ممه‌د ته‌قی ئێرانی”، جێگری ئۆستانداری بووشێهر داوای له خاوه‌نكارانی ئه‌م ئۆستانه كرد كه له دانی پیشه به كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی خۆببوێرن. ناوبراو هوشداری به خه‌ڵكی ئۆستانیش دا كه ئه‌گه‌ر خانوو و مڵك به‌م كه‌سانه به‌كرێ بده‌ن دادگایی ده‌كرێن. له‌وه‌ش خراپتر هوشداری به خه‌ڵك دا كه ئه‌گه‌ر دامه‌زران یان جێگیركرانی ئه‌م كۆچبه‌رانه ڕانه‌گه‌یه‌نن دادگایی ده‌كرێن.
كرێكارانی ژن و پیاو و منداڵی ئه‌فغانستانی هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوییه‌وه به‌هۆی شه‌ڕ و نائه‌منی وڵاتی خۆیان جێهێشت و هاتنه ئێران. خاوه‌نكاران به‌خاتری له ئیختیاردابوونی هێزی كاری یه‌كجار هه‌رزان به‌رامبه‌ر به كرێكارانی ڕاپه‌ڕیوی ئێران شادمان بوون. ڕژیم به فه‌رمانی خومه‌ینی سنووره‌كانی بۆ هاتنی كۆچبه‌رانی به‌تایبه‌ت شیعه‌ی ئه‌فغانستانی كرده‌وه و له هێزی پیاوانی بێ خانه‌ولانه‌كراویان له كوردستانی شۆڕشگێڕ و له شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراقدا كه‌ڵكی فراوانی وه‌رگرت. به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم كه جێگای متمانه نین، زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌س له هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی له شه‌ڕی ئێران و عێراق له به‌ره‌ی ئێران‌دا كوژراون.
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی مانگی ژانویه‌ی ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕایانگه‌یاند كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕی سووریه‌دا زیاتر له ٢ هه‌زار ئه‌فغانستانی كوژراون و پتر له ٨ هه‌زار كه‌س برینداربوون. به‌قه‌ولی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشووی له‌شكری فاتمیوونی به‌رپرسی سپای پاسداران، ئه‌وانیان له‌ژێرناوی دیفاع له مه‌زاری “بی بی زه‌ینه‌ب” و “بی بی ڕۆقیه” ڕه‌وانه‌ی سووریه ده‌كرد.
به‌ڵام ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه خاوه‌نكارانی شۆڤێنیست، ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌كان و مه‌ئموورانی ڕژیم له هه‌ڵسووكه‌وتی دژه ئینسانییان له‌گه‌ڵ كرێكارانی كۆچبه‌ری ئه‌فغانستانی خۆببوێرن. چونكه بۆ ترساندن، بێده‌نگ ڕاگرتن و ناچاركردنیان به ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی پڕمه‌ترسی و كه‌م حه‌قده‌ست پێویستییان پێی بوو.
زۆربه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستان له ئێران له‌ڕووی ناچارییه‌وه ئه‌نجامدانی كاری سه‌خت و مه‌ترسیدار وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرن. بۆ نموونه ئه‌وان له بینا به‌رزه نیوه‌كاره‌كان به‌بێ هه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی داربه‌ست لێ ده‌ده‌ن. ئه‌م كاره پڕ مه‌ترسییه و هاوشێوه‌كانی زۆرجار بووه‌ته هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌فغانستانی و زیان دیتن و مه‌رگی ئه‌وان. نموونه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵكه‌ندنی چاڵاو به‌تایبه‌ت له تارانه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له‌لایه‌ن كرێكارانی ئه‌فغانستانییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. داڕمانی چاڵاوه‌كان زۆرجار مه‌رگ و كه‌مئه‌ندامبوونی چاڵ هه‌ڵكه‌نه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڵام نه‌هامه‌تیی كرێكارانی ئه‌فغانستانی به ته‌حه‌مول و قه‌بووڵكردنی كاری پڕمه‌ترسی و كه‌م حه‌قده‌ست ته‌واو نابێت. نیشته‌جێ بوونی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له ١٦ ئۆستانی ئێران به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌وان له ١٢ ئۆستانی دیكه‌ش له حزوور و نیشته‌جێ بوون له هێندێك شار مه‌نع كراون. هه‌موو ئه‌م كرده‌وه دژه‌ئینسانییانه به‌بیانووی بێبنه‌مای بێكاربوونی كرێكارانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌وان و ده‌لیل هێنانه‌وه‌ی بێ ئه‌ساس ئه‌نجام دراوه و ده‌درێت. نیگایه‌كی كارناسانه به مه‌سه‌له‌ی بێكاری له ئێران نیشانی ده‌دات كه ڕیشه‌ی كێشه‌ی بێكاری حزووری هاووڵاتییانی بیانی نییه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌م هاووڵاتییانه پیشه‌ی كه‌م داهات، نائیمه‌ن و مه‌ترسیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه كرێكارانی ئێران به‌درووست له ئه‌نجامدانیان خۆده‌بوێرن.
ئاراسته جۆراوجۆره كرێكارییه‌كان به‌نیسبه‌ت چاره‌نووسی تاڵی كۆچبه‌ران و كرێكارانی ئه‌فغانستانی كاردانه‌وه‌یان نیشان داوه. “خانه‌ی كاریگه‌ری”یه‌كان زۆرجار ئه‌م كرێكارانه به‌هۆكاری بێكاریی كرێكارانی ئێرانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و خاوه‌نكاران به خه‌تابار نازانن. ئه‌وان به‌ڕه‌سمی خوازیاری ده‌ركردنی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له ئێرانن و له ڕه‌فتاری جه‌نایه‌تكارانه و وه‌حشیانه‌ی به‌رپرسان و ده‌ركردنی ئه‌وان دیفاعیان كردووه. “عه‌بدوڵڵا وه‌ته‌نخاه”، جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی نوێنه‌رانی كرێكارانی ئۆستانی تاران، كه ناوه‌ندێكی كرێكاریی نزیك به ده‌وڵه‌ته، دانی به‌وه داناوه كه خاوه‌نكارانی ئێرانی له هه‌موو ناوچه‌كاندا له هێزی كاری هه‌رزانتری كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. وه‌ته‌نخاه ده‌ڵێت كه نه زۆركردنی جه‌ریمه و نه هیچ جۆره گوشارێكی تر هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه خاوه‌نكاران له دامه‌زراندنی كرێكارانی ئه‌فغانستانی پاشگه‌ز بكات. چونكه ئه‌م كاره بۆ ئه‌وان قازانجی زۆری تێدایه. ناوبراو هه‌وره‌ها وتی: ئه‌مه ئادره‌سی هه‌ڵه دانه كه هێندێك كێشه‌ی ئابووری كه خۆی له پێكهاته‌كانی ئێستاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت به كرێكارانی كۆچبه‌ر نیسبه‌ت بده‌ین و نابێ وا بیر بكه‌ینه‌وه كه كرێكارانی وڵاتانی تر نانی كرێكارانی باقیی وڵاتان ده‌دزن.
به‌ڵام ڕێكخراوی ڕادیكاڵ و سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌فه‌ته جۆراوجۆره‌كان و له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و به‌یانییه‌كانه‌وه له كرێكارانی ئه‌فغانستانی وه‌ك به‌شێك له چینی كرێكاری ئێران دیفاعیان كردووه. ئه‌م كرێكارانه، هه‌روه‌ك باقیی كرێكاران، داهێنه‌ر و خوڵقێنه‌ری نیعمه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بوون و هه‌ن. ئه‌م هێزانه به‌ش به‌حاڵی خۆیان هه‌وڵیان داوه ته‌بلیغاتی به‌رینی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ده‌سه‌ڵاتدار دژبه كرێكاران و گشت كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌قاو بده‌ن و خوازیاری ڕاگرتنین. له‌م ڕۆژانه‌دا كه له ڕۆژی جیهانیی كرێكار نزیك ده‌بینه‌وه پێویسته ئه‌م پشتیوانییانه به‌رینتر و ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام بكرێن.