کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

دیسانیش بروابەخۆبوون

دیسانیش بروابەخۆبوون

لەکام گۆشەنیگای ئازار

چاوبخشێنین بۆچۆن ژینن

لەکام دەروی سەخت وتوشا

دابەڕێژین تەوژم وتین

لەکام سەرچاوەی هەڵدێرا

پاراوکەین خواردەمەنین

لەکام هەورازی کۆڕوچڕ

دەستەمۆکەین نەبەزین

ئێمەزۆرن دیوەتاڵی

خاراوی کورەی خەباتین

دژبەداگیرکەروزۆردار

قەڵای پۆڵای کات وساتین

یەکسانی خوازی ژن وپیاو

بەکردەوەهاتۆتەدی

بۆیەفاشیزمی تورکییە

لەیەکانگیرین دەترسی

هەمووپێکهاتەکانی گەل

لەوهەریمەی ئیمەیەکسان

بێ جیاوازی وهەڵاواردن

لەتەک یەکادەکەن ژیان

بڕوابەخۆئامانجیانەو

پێکەوەژین بێ جیاوازی

بۆتەچقڵی چاوی نەیار

بەوچۆن ژینن نابن رازی

بۆیەشەڕمان پێ ئەفرۆشن

ئۆردوغان وکەلکەکانی

بۆتیاچوون وقڕکردن

هێتلێرئاسان لێ دەروانی

بەرژەوەندخوازی چاوچنۆک

هەرچی هێبوولێ هەڵچۆڕا

نفرەتت لێ بۆچ والەپڕ

ڕۆڵەئەرێنیەکەت گۆڕا؟!!

بۆمەگەرکێ گەرای داعشی

لەومەڵبەندەبوژاندەوە؟

کەئێستاکەچرای سەوزی

بۆهەڵدەکەی گەندەخەوە؟!!

ئۆردوغان وڕژیمەکەی

ماکەی هەمووشەڕوشورن

دژی بزوتنەوەی کوردن

لەمرۆڤایەتی بەدوورن

ڕۆژئاوابۆتەسیمبولێک

بۆبەرنگاری وبەرخۆدان

بەگیان وروح وسەریەکسەر

دەس لەناودەس یەکدڵ یەک گیان

تاسەرکەوتن تاڕاماڵین

لەداگیرکەری کوردستان

بڕوابەخۆڕەمزی وانە

لەسەرتاسەرکانتۆنەکان

ژنان پێشەنگی خەباتن

شورەوبنکەی ڕاویستانن

پێشرەوی دونیای یەکسانین

زۆرکارامەی گۆرەپانن

هەرچوارپارچەی کوردستانیش

رۆژئاواوەک گەلێنەی چاو، دەپاریزن

ئێوەن ئاسۆی سەرکەوتنمان

ئێوەهەوێنی سەربەستین،بۆمەهێزن

بانگەوازدەکەین کەوا

گوێن لێبگرن، مرۆڤدۆستان

ئێستالەژێرهێرشێکی دەڕندانەی

ڕژیمی فاشیست ئۆردوغان

خەریکەکە، نەتەوەیەک لەگەڵ پێکهاتەکانی تر

بێ هیچ تاوان بتوێنەوە،قەڵاچۆکەن

بۆچی گوێتان کپ وماتە

گشت زلهێزەکانی جیهان

شەرمتان وبێ ورۆتان رەش بێ

بەرژەوندخوازانی مل پان

ئەوەیەمافی مرۆڤتان

ئەوەیەئەرک وفەرمانتان

میللەتی کوردئاشتیخوازەودژی شەڕە

تەنیامافی چارەنووسی دەوێ بۆژیان

بەڵام ئێوەدژی مافی میللەتان و

کوشت بڕوخاپورکاری وهەیەبۆمان

ئێمەش لەدژی دەسدڕێژی ووێرانکاری

بەتێکڕایی وبەکۆی دەنگادژودەوستین بۆهەرمان

بابزانن گشت ئازادیخوازکانی

چاوکراوەوبیرکراوەی هەمووجیهان

کەتاگەیشتن بەمافی چارەنووسن بۆسەربستین

دژی یاسای بەڕبەڕییت هەڵویست دەگرین

سوورین لەسەرخۆبەڕێوەبەری یەکسان بۆرۆژئاوا

بەخەباتی بەرنگاری وشارستانی بۆپێش دەچین

ئەوەیەفەلسەفەی ئێمەبۆمانەوەوتیانەچوون

ئێوەش تەنیامەتیقی شەڕوزۆرەملێ کاوێژدەکەن

جیاوازی ئەودووبۆچوونەلێکدەنەوە

هۆشارەزاوپسپۆرانی بەدەرربستا،کامیان دروستەچاوی لێکەن؟

هێتلێرەکەی بغداتان دیت چۆن پوکاوەوسەری ناوە

حەمەڕزای گۆربەگۆڕیش چۆن کەوتەگۆر

دیکتاتۆرەکانی میسروتونس ولیبیتان بینی

نۆرەی فاشیستی تورکییەش،هاتوەبخرێتەناوقاپۆڕ

ئەوەگۆشاری ناوخۆی یە، هەوسارپچراوکەفئەچڕێنێ

هەرئەوەش واهانیداوەبۆشاردنەوبۆقەرەبوو

ئەوەی بۆت هاتۆتەئارا، باجی زۆرەومەرگی خێوە

بیرکەرەوەهاکالەپڕ، هەڵگەڕاوەولەدەستت چوو

پلەقاژەی پێش مەرگییەتی ئەوفاشیستە

ئەوسولتانەسەرەرۆیەی پەست وڕژدە

تۆڵەی هەمووتاوانەکانی موبەمو

ڕۆژێک دادێ کەبێتەدی بۆلەقاودانی ئەوجەردە

ئەوکاتەخەلکی ڕاپەریو،مێژووی ڕەشی تۆمارئەکەن

عەبایەکی پڕبەجەستەی تاوانباری کردەکانی لەبۆدەدرون

لەسەرلاشەی پاوانخوازی ، گەندەڵی ئەوهەڵیئەچنن

بۆوەی بەبێتەعیبرەتیک، وەک باشترین دەرس وئەزموون

١٠/١٠/٢٠١٩ژاکاویوتەبوری

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-