ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سنه و كه‌ڵاته‌رزان چاویان به “فه‌رزاد سه‌فیخانپوور” كه‌وت و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سنفیه ڕاگه‌یاند.
“فه‌رزاد سه‌فیخانپوور” ڕۆژی ١٩ مانگی گوڵان و له ڕه‌وتی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی گوڵان به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ڕۆژی ڕابروو كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سنه- كه‌ڵاته‌رزان به كۆبوونه‌وه له ماڵی ئه‌و چالاكه سنفیه وێڕای ڕێزلێنان له كار و چالاكییه‌كانی، پشتیوانی خۆیان له “فه‌رزاد” و بنه‌ماڵه‌ی ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.