ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خه‌رمانان، کۆمەڵێک لە چالاکانی سنفی موعه‌لیمان، کرێکاران و چالاکانی مافی ژنان، بە بۆنەی ئازادی حەسەن سەعیدی له زیندانی ئێڤین، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراویان كرد.
حەسەن سەعیدی و ڕەزا شەهابی، ئەندامانی سەندیکای شیركه‌ت واحدی تاران کە لە مانگی گوڵانی ١٤٠١ دەستبەسەر کرابوون، دوای ٢٨ مانگ به‌ندكرانی ناڕەوا، لە ١١ی خه‌رمانانی ئەمساڵدا ئازاد کران. لە ئێستادا دوو ئەندامی دیکەی سندیکا بە ناوەکانی ئیبراهیم مەدهدی و داوود ڕەزەوی بە تۆمەتی بێ بنەما لە زیندان دا ڕاگیراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.