ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان سه‌درانی بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌نووش عادڵی” ئه‌ندامی ئه‌و كانوونه‌یان كرد له شاری ڕه‌شت و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سنفیه ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌نووش عادڵی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان به ناوه‌كانی “مه‌حموود سدیقی پور” و “عه‌زیز قاسم زاده” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی یه‌كساڵ به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كرابوون.