ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران سه‌درانی بنه‌ماڵه‌ی دوو موعه‌لیمی به‌ندكراو له شاره‌كانی بۆجنۆرد و شیراز به‌ناوه‌كانی “حسێن ڕه‌مه‌زان پور” و “مێهدی فه‌تحی”یان كرد.
له درێژه‌ی زه‌نجیره دیداره‌كارانی ناسراو به پاڵپشتی، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “حسێن ڕه‌مه‌زان پور” له بۆجنۆرد و “مێهدی فه‌تحی” له شاری شیرازیان كرد. به‌شداربووان وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی خۆیان له‌و دوو چالاكه سنفیه و بنه‌ماڵه‌كانیان، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.