كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی فارس، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سه‌ردانی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان كرد به ناوی “مێهدی فه‌تحی” و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه.
“مێهدی فه‌تحی” موعه‌لیمی ئازاده و له چالاكانی سنفی خۆشناوی فه‌رهه‌نگیانی شیراز، پاش تێپه‌ڕكردنی دوو ساڵ له حوكمی ٨ ساڵ زیندانه‌كه‌ی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنیه‌وه له ژێر چاودێری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، له زیندانی عادل ئاباد ئازاد و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرا. ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی پارێزگای فارس سه‌ردانی ماڵی مێهدیان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه فه‌رهه‌نگیه نیشان دا.