کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

دیداری هەیئەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و كۆمەڵە

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ لایه‌ن ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌، ڕوژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٦ی بەفرانبار، هەیئەتی كۆمەڵە_ رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بە سەرپەرەستی “ئیبراهیم علیزادە” دەبیر ئەوەڵی كۆمەڵە سەردانی دفتەری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان یان كرد و لە لایەن هەیئەتی خانەخوێ بە سەرپەرستی خالید عزیزی سكرتێری حیزبی دێموكرات پێشوازیان لێكرا.

سەرەتا بەرپرسی هەیئتی كۆمەڵە پیرۆزبای بەستنی كونگرەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی كرد و لە سەر هەلومەرجی ناوچەكە، عێراق ، لوبنان و ئاخێزی جەماوەری پاییزی ئەمسال و رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو و ئەگەرەكانی دوارۆژ لە كوردستان و ئێران باسێكی پێشكەش كرد. پاشان سەرپەره‌ستی هەیئەتی حیزبی دێمۆكرات لێكدانەوەی خۆیانی لە سەر دوایین رووداوەكانی ناوچەكە بە ئێران و كوردستانیشەوە باس كرد. باسەكان بە بەشداری ئەندامانی هەیئەتەكان و تیبینیەكان لە سەر هەڵوێست و بۆچوونی یەك تر دەوڵەمەند و لە سەر لایەنی هاوبەش و ناكۆك روونكردنەوە درا. لە درێژەی باسەكاندا هەیئەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ، داوای لە هەیئەتی كۆمەڵە كرد كە كۆمەڵە لە ” ناوەندی هاوكاری هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران” وەك ئەندام بەشدار بێت. هەیئەتی كۆمەڵە لە گەڵ ئەوەدا كە هۆكارەكانی  بەشداری نەكردنی كۆمەڵەی لە و ناوەندە دا روون كردەوە، لە هەمان كاتدا تەئكیدی كرد كە سەرەرای جیاوازییەكان، كۆمەڵە لە پێناو بەرژەوەندیەكانی باڵای ژیان و خەباتی خەڵكی كوردستان دا ، ئامادەیە لە کاتی پێویست دا لە گەڵ ئەو ناوەندە هاوکاری بكات. لە كۆتایی دا بریار درا هەر دوو لا بەردەوام بن لە سەر دیدار و چاوپیێكەوتن و هاوكاریەكانی تا ئیستایان.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی مترۆپۆل

komalah

دووهه‌مین شه‌وی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ شاری ئابادان

komalah

مانگرتنی شۆفێر تاكسیه‌كان له‌ شاری سنه‌

komalah

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

komalah

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٧ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

komalah