ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی سینه‌مای ئێران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “كیان پیرفه‌له‌ك”یان كرد له شاری ئیزه و ڕێزیان له یادی ته‌واوی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و دیداره‌دا “جه‌عفه‌ر په‌ناهی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵوف” و “فاتمه مۆعته‌مدئاریا” و چه‌ند هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی دیكه‌ی سینه‌مای ئێران به‌شدار بوون و ڕێزیان گرت له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و ڕایانگه‌یاند: ئه‌و ڕۆژه دێت كه به دڵێكی خۆشه‌وه دیدار تازه بكه‌ینه‌وه.