ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له هو‌نه‌رمه‌ندانی ناوداری سینه‌مای ئێران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “كه‌یوان مۆهته‌دی” چالاكی كرێكاری ناسراوی ئێرانیان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه كرێكاریه و ته‌واوی زیندانیانی سیاسی ڕاگه‌یاند.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا “ڕه‌خشان به‌نی ئێعتماد”، “مه‌هوه‌ش شه‌یخۆلئیسلامی”، “فاتمه مۆعته‌مدئاریا”، “مه‌هناز ئه‌فزه‌لی”، “ناهید ڕه‌زایی”، “مینا ئه‌كبه‌ری”، “سپیده ئه‌بته‌حی”، “جه‌عفه‌ر په‌ناهی”، “ئه‌میر ئیسباتی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌سوولۆف” و “مۆجته‌با میرته‌هماسب” به‌شداریان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “كه‌یوان مۆهته‌دی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین له ڕێكه‌وتی ١٩ گوڵانی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.