ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، نه‌سرین ستووده و هاوژینه‌كه‌ی “ڕه‌زا خه‌ندان” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” دیداریان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته كان، “نه‌سرین ستووده” پارێزه‌ر و چالاكی مافی مرۆڤی ناسراوی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی “ڕه‌زا خه‌ندان” چاویان به دایك و باوكی “محه‌ممه‌د میهدی كه‌ره‌می” كه‌وتووه و له‌و دیداره‌دا وێڕای پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” گرت.