ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی تاران، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دوو چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كرێكاری “هیراد پیربۆداغی” و “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی” پشتیوانی خۆیان له‌و دوو به‌ندكراوه ڕاگه‌یاند.
“عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی” و “هیراد پیربۆداغی” له ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. به پێی زانیارییه‌كان، وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٣ ڕۆژ له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، بیلاته‌كلیف له به‌ندی ٢٠٩ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له زیندانی ئێوین ماونه‌ته‌وه.