ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو، چالاكانی كرێكاری، چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی ژنان، خۆێندكاران و خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و به‌شێك له زیندانیان سیاسی پێشوو، سه‌ردانی ماڵی “ڕه‌سووڵ بۆداغی” ئه‌ندامی شۆرای هاوئاهه‌نگی مۆعه‌لیمانیان كرد.
له‌و دیداره، نوێنه‌ری ئه‌نجۆمه‌نی سینفی فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی كرماشان و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای شۆفێرانی شیركه‌تی واحید، كانوونی سینفی مۆعه‌لیمان، پارێزه‌ران، ژنان و خانه‌نشینكراوان، سه‌ره‌ڕای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو پێداگرییان كرد له سه‌ر هاوده‌نگی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان.