ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری ئێران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی“یان كرد و هاوخه‌می خۆیان بۆ بنه‌ماڵه داخداره‌كه‌ی ده‌ربڕی.
ئیسماعیل به‌خشی چالاكی كرێكاری له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی“یان كردووه و وێڕای ده‌ربڕنی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، پشتیوانی خۆیان له داخوازی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕی.