شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “داوود ڕه‌زه‌وی” بۆ ژووری ٣ی به‌ندی ئه‌منییه‌تی ٢٤٠ی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناوبراو سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “داوود ڕه‌زه‌وی” ئه‌ندامی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحیدی تاران ماوه‌ی ٢١ ڕۆژه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین به‌ندكراوه و به‌رده‌وام له ژێر گوشار و لێپرسینه‌وه دایه. ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “داوود” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “داوود ڕه‌زه‌وی“، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” و “ڕه‌زا شه‌هابی” بوون.