به‌یانی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، چالاكانی سنفی، كرێكاری، مافی ژنان، ڕۆژنامه‌نووسان،چالاكانی خوێندكاری، پارێزه‌ران و به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو چاویان به ڕه‌سووڵ بۆداغی كه‌وت و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سنفییه ده‌ربڕی.
ڕه‌سووڵ بۆداغی كه له مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ه‌وه له زیندانی ئێڤین به‌ندكرابوو، حه‌فته‌ی ڕابردوو پاش دوو ساڵ و نیو و به مه‌به‌ستی به‌شداری له مه‌راسمی هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی هاته مه‌ره‌خه‌سی. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و چالاكه سنفی، كرێكاری و مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌ردانی ڕه‌سووڵیان كردووه، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوو.