ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران سه‌ردانی ماڵی “ڕه‌سووڵ بۆداغی”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سنفیه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و دیداره‌دا كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی تاران و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سنفی به‌شداریان كردبوو. چالاكانی سنفی به‌شدار له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وێڕای دووپات كردنه‌وه‌ی پشتیوانی خۆیان له “ڕه‌سووڵ بوداغی” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه فه‌رهه‌نگیه بوون.