شه‌وی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، ژماره‌یك له چالاكانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی سنه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “په‌یمان منبه‌ری” دیداریان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دیداره‌كه سه‌ره‌تا به یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد و دواجار سروودێكی شۆڕشگێڕانه له‌لایه‌ن به‌شداربووان دا خوێندرا. له ئیدامه‌ی ئه‌و مه‌راسمه‌دا ئاماده‌بوان سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و به تایبه‌ت شۆڕشی “ژینا” باس و گفتگۆیان كرد. مه‌ارسمه‌كه به نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی زۆرتری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ دادخواهی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان كۆتایی پێهات.