کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دیداری كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ئازادیخوازی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “په‌یمان منبه‌ری”

دیداری كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ئازادیخوازی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گوڵان، ژماره‌یك له‌ چالاكانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “په‌یمان منبه‌ری” دیداریان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دیداره‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد و دواجار سروودێكی شۆڕشگێڕانه له‌لایه‌ن به‌شداربووان دا خوێندرا. له‌ ئیدامه‌ی ئه‌و مه‌راسمه‌دا ئاماده‌بوان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و به‌ تایبه‌ت شۆڕشی “ژینا” باس و گفتگۆیان كرد. مه‌ارسمه‌كه‌ به‌ نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی زۆرتری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ دادخواهی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان كۆتایی پێهات.