ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی سینه‌مای ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و دیداره دا “ڕه‌خشان به‌نی ئێعتماد”، “جه‌عفه‌ر په‌ناهی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌سوولۆف”، “فاتمه مۆعته‌مدئاریا”، “مینا ئه‌كبه‌ری”، “مۆجته‌با میرته‌مهماسب”، “هه‌ستی ئه‌میری”، “مۆسته‌فا نیلی”، “ته‌هموورس ئه‌میران”، “ئه‌میر ئیسباتی”، “مه‌هوه‌ش شه‌یخۆلئیسلامی”، “مه‌هناز ئه‌فزه‌لی”، “ناهید ڕه‌زایی”، “سپێده ئه‌بته‌حی” و چه‌ند كه‌سی دیكه به‌شدار بوون. شایانی باسه كه ژماره‌یه‌ك له هاوبه‌ندیه‌كانی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” به‌ناوه‌كانی “حووری خانپوور”، “ژیلا مه‌كوه‌ندی”، “پووران نازمی”، “ڕۆیا جان” و “گلاره عه‌باسی” له‌و دیداره دا حازر بوون و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكی مافی مرۆڤه و ته‌واوی زیندانیانی سیاسی ده‌ربڕی.