ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری سینه‌مای ئێران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “تووماج ساڵحی”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و هه‌ونه‌رمه‌نده به‌ندكراوه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له نێو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “تووماج ساڵحی”یان كردووه “فاتمه مۆعته‌مد ئاریا”، “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” و “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف” بوونیان هه‌یه و له‌و دیداره دا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “تووماج” پشتیوانی خۆیان له‌و هونه‌رمه‌نده به‌ندكراوه ڕاگه‌یاند و خوازیای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون. شایانی باسه كه هونه‌رمه‌ندانی ناوبراو پێشتر سه‌ردانی ماڵی “كیان پیرفه‌له‌ك”یان كردبوو و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كی كۆبوونه‌وه.