ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له هه‌نه‌رمه‌ندانی ناوداری سینه‌مای ئێران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” و “نیلووفه‌ر حامدی”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه به‌ندكراوه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” و “نیلووفه‌ر حامدی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه “ڕه‌خشان به‌نی ئێعتماد”، “فاتمه مۆعته‌مد ئاریا”، “ئه‌میر ئێسباتی”، “جه‌عفه‌ر په‌ناهی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌سوولۆف”، “مۆجته‌با میرته‌هماسب” و “مینا ئه‌كبه‌ری” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌یان كرد و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا پشتیوانی خۆیان له‌و دوو زیندانیه سیاسیه ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.