ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی شاری سه‌قز سه‌ردانی ماڵی “سوله‌یمان عه‌بدی”یان كرد و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لمیانی سه‌قز به سه‌ردان و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “سوله‌یمان عه‌بدی” موعه‌لیمی خۆشناوی ئه‌و شاره، پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سنفیه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی به‌ێ شه‌رت و مه‌رجی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “سوله‌یمان عه‌بدی” له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له سنه كرا.