ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحید له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “حه‌سه‌ن سه‌عیدی”، “ڕه‌زا شه‌هابی” و “داود ڕه‌زه‌وی” كۆبوونه‌وه و هاتنی نه‌ورۆزیان له خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی تاران وێڕای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی به‌ندكراوی ئه‌و سه‌ندیكایه خوازیاری كۆتایی هێنان به په‌روه‌نده‌سازی دژبه چالاكانی كرێكاری و ئازادی به شه‌رت و مه‌رجیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و كرێكاری سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌سۆڵ بوداغی”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.