بهپێیهه‌والیده‌بیرخانه‌یكومیته‌یناوه‌ندیكۆمه‌ڵه ( رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران)، روژ شه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه دیدارێكی دۆستانه له نێوان حیزب شیوعی كوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی دوكتور “كاوه” سكرێتێری حیزب و هه‌یئه‌تێكی كۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌ره‌ستی “ئیبراهیم علیزاده” سكرێتێری یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه له مه‌قه‌ری كۆمه‌ڵه له شاری سلێمانی به‌رێوه چوو.
له‌م دیدارده‌ا سه‌باره‌ت به بارودوخی جیهانی به تایبه‌ت دوای هێرشی رووسیه بۆ سه‌ر ئوكرائین و په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكیه‌كان له نیوان دوو زلهێزی ئه‌مریكا و رووسیه و كاردانه‌وه‌ی له سه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و به‌تایبه‌تی له سه‌ر كوردستان، ئالوگۆری بیر‌ورا كرا. بۆچوونه‌كانی هه‌ر دوو لایه‌ن زۆر له یه‌ك نزیك بوون و له درێژه‌ی گوفتوگوكاندا باسی بارودۆخی هه‌ستیار ئێران كرا‌و و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه هه‌ر چه‌شنه گۆرانگاریه‌ك له ئێران كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی و له‌م باره‌وه هه‌ر دوولا باری سرنجی خۆیان خسته روو. دووای دوو كاژێر قسه وباسی دوو لایه‌نه‌ی به نرخ، وه‌فدی میوان به رێزه‌وه به‌رێ كران.