ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاری سنه سه‌ردانی دایه “شه‌ریفه” دایكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ڕامین حسێن په‌ناهی”یان كرد له گوندی قڕۆچای و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌و دیداره دا وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. دایكانی شۆڕشی سنه به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد به‌دروشمی “پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی كرێكار”، “پشتیوانی له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكاران ده‌كه‌ین” و “نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی هێرشی شیمیایی ده‌كه‌نه سه‌ر قوتابیان” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا.