کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دیداری دایكانی دادخوازی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “عه‌لی حه‌یده‌ریان”

دیداری دایكانی دادخوازی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر عه‌لی حه‌یده‌ریان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ سالیادی له‌سێداره‌دانی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوڕێكانی، دایكانی دادخوازی سنه‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی حه‌یده‌ریان”یان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكانی شۆڕشی ژینا له‌ ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی “شیرین عه‌له‌م هوولی”، “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر”، “عه‌لی حه‌یده‌ریان” و “فه‌رهاد وه‌كیلی” له‌ ١٩ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، له‌ ماڵی “عه‌لی حه‌یدره‌یان” كۆبوونه‌ته‌وه‌ و  یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.