به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، دایكانی دادخوازی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” له‌گه‌ڵ دایكی گیانبه‌ختكردووان “ڕامین فاتحی” و “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه دیداریان كردووه. له‌و دیداره‌دا دایكانی دادخواز وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن