کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دیداری دایكانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “وه‌فا ئازه‌ربار” و ” موحسن مه‌زڵووم”

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دایكانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “وه‌فا ئازه‌ربار” و “موحسن مه‌زڵووم”یان كرد له‌ شاره‌كانی بۆكان و مهاباد و یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان به‌رز نرخاند.

له‌و وێدیۆیه‌ی كه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ی، دایكانی ئاشتی له‌ ماڵی “وه‌فا ئازه‌ربار” پاش ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی ده‌ڵێن: “نابێ بۆ شه‌هیدانی نیشتمان گریان و شیوه‌ن بكه‌ین، ئه‌وان له‌ دڵی میله‌تدا ده‌ژین”. به‌دوای قسه‌ی دایكانی ئاشتیدا به‌شداربووان دروشمی “شه‌هید نامرێت”یان به‌رز كردۆته‌وه‌. دایكی “وه‌فا ئازه‌رباریش له‌و دیداره‌دا ڕایگه‌یاند: ڕۆڵه‌كه‌ی داوای لێ كردووه‌ كه‌ به‌دوای گیانبه‌ختكردنی دا نابێت جلی ڕه‌ش له‌به‌ر بكه‌ن و ماته‌م بگێڕن. هه‌روه‌ها دایكی “موحسن مه‌زڵووم”یش وتوویه‌: ڕۆڵه‌كه‌ی داوای كردووه‌ كه‌ سه‌رپۆشی سپی له‌سه‌ر كه‌ن و جلی سوور بپۆشن، چوونكا ئه‌و شه‌هید بووه‌‌ و له‌ سه‌ر ڕێبازێكی پیرۆز گیانی به‌ختكردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ له‌هستان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی خراپی ژیانی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ڕه‌ساڵه‌تی تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو منداڵ له‌ خێوه‌تێكی كۆچه‌رییه‌كانی ئه‌سڵاندووزی ئه‌رده‌بیل

-

بارینی به‌فر و قه‌تعی گاز له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران

-

ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له‌ قه‌رارگای ساره‌ڵڵای سپای پاسداران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی خارك

-