ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا پێكه‌وه دیداریان كرد و له‌سه‌ر مه‌زاری “محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” له مه‌شهه‌د، بنه‌ماڵه‌ی “میلاد سه‌عیدیان جوو” له شاری ئیزه و كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری” دیداریان كردووه و له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌ته‌وه. “محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری” ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شاری پاكده‌شت گیانی به‌ختكرد.