ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی به‌شدار له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “فریار ئه‌مینی پور” له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی”یش كۆبوونه‌وه و یادیان به‌رز نرخاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی هەینی، خەڵکی کوردستان هاوکات لەگەڵ ناشتنی تەرمی “فریار ئەمینی پور” وەرزشوانی خەڵکی سەقز کە لە وڵاتی تایلەند و بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دابوو، سەرەڕای كەش و هه‌وای ئەمنیەتی زاڵ و بوونی كامێرای چاودێری لە سەر گڵكۆی “ژینا ئەمینی”، سەردانی مەزاری ژینایان کرد و وێڕای گوڵبارانكردنی مەزارەکەی، بە گەرمی لەلایەن بنەماڵەی ژینا ئەمینییەوە پێشوازییان لێكرا.