کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دیداری خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د ئه‌مینی”

دیداری خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌مینی

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئازادیخوازانی سنه‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د ئه‌مینی”یان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش به‌ دونیا هات و پیشه‌یی كرێكاری ساختمانی بوو. ناوبراو له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌ شه‌قامی كارامووزی سنه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان شۆڕشی “ژینا” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب سه‌ردانی ماڵی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان كرد. دیداره‌كه‌ به‌ یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ر‌ی ده‌ستی پێكرد و دواجار سروودێكی شۆڕشگێڕانه خوێندرا و پاشان كۆپڵه‌ شێعرێك پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا. له‌ درێژه‌دا ئاماده‌بووان له‌سه‌ر دۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌ و باسیان كرد و له‌ كۆتاییدا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر دادخواهی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.