به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌یئه‌تێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه (ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران) و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران (حدکا) ، له مه‌قه‌ڕی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دیمۆكرات كۆبوونه‌وه. هه‌یئه‌تی حیزبی دیمۆكرات به سه‌رپه‌ره‌ستی لێپرسراوی گشتی حیزب كاك مسته‌فا هیجری و هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌رستیی ئیبراهیم عه‌لیزاده، ده‌بیری ئه‌وه‌ڵی كۆمه‌ڵه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون.
هه‌ر دوو لا باری سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به گرینگرترین بابه‌ته‌كانی سیاسیی ئێران و ناوچه‌كه هێناوه‌ته گۆڕێ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه. هه‌ر دوو لا باروودۆخی سیاسی ئێستای ئێران و كوردستانییان به هه‌ستیار زانیوه و به‌و پێیه له‌سه‌ر پرسی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی نێوانیان بۆ وڵام دانه‌وه به پێویستییه‌كانی ئه‌م باروودۆخه هاوڕا بوون.
هه‌ر دوو لا له درێژه‌ی قسه و باسه‌كانیاندا له‌سه‌ر سێ بابه‌تی هه‌نۆكه‌یی بۆ هاوكاری كردن ته‌ئكیدیان كرد. یه‌كه‌م، كاری هاوبه‌ش له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رچی به‌رچاوتر و كاریگه‌رتری بایكۆتی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی جۆزه‌ردان له كوردستان.دووهه‌م، شوێن گرتنی جیدیتری دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئه‌منییه‌تی هه‌ر دوو لا و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژیم.سێهه‌م، كاری وشیاری ده‌رانه بۆ بووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی كه ڕژیمی ئێران له ڕێگه‌ی چاوپۆشی كردن له چالاكیی سه‌له‌فییه‌كان به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.له كۆتایی دا لایه‌نی كۆمه‌ڵه سوپاسی پێشوازیی گه‌رم و گۆڕی خانه‌خویی كرد و هه‌ر دوولا بڕیاریان دا كه ئه‌م كۆبوونه‌وانه، له مه‌ودای كورت تر دا به‌رده‌وام بن.