ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكروودانی شۆڕشی “ژینا” له شاری دێولان سه‌ردانی ماڵی “ڕامین حسێن په‌ناهی”یان كرد و له‌گه‌ڵ دایە شریفە كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کاک “كه‌ماڵ لوتفی” باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ڕه‌زا لوتفی” به نوێنه‌رایه‌تی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” هاوڕێیان “شادمان ئه‌حمه‌دی”، “موحسین نیازی” و “ڕه‌زا لوتفی” له شاری دێولان وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی “ڕامین حسێن په‌ناهی” و ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكروودانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد به هه‌ڵكردنی مه‌شغه‌ڵی نه‌ورۆز یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه به‌رز ڕابگرن.