ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له پارێزگاكانی ئه‌رده‌بیل، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، چاویان به یه‌ك كه‌وت و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا، خوازیاری ئازادی ئازیزانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پارێزگاكانی ئه‌رده‌بیل، ئازهربایجانهكانی شه‌رقی و غه‌ربی به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندارون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، ڕۆڵه‌كانیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كهسووكاریان بێبه‌ش كراون و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستیان نییه. ڕۆژی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی بێشه‌رت و مه‌رجی ئازیزانیان بوون.