ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، خۆشكی گیانبه‌ختكردوو “میلاد سه‌عیدیان جو” له شاری ئیزه سه‌ردانی ماڵی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” كرد له شاری بۆكان.
خۆشكی “میلاد سه‌عیدیان جو” له‌و چاوپێكه‌وتنه دا وێڕای ڕێزلێنان له یادی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” و ته‌واوی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رینتر و به‌هێزتر ده‌بێت و بزووتنه‌وه‌یه‌ك له ژێر ناوی دایكانی شۆڕشی “ژینا” پێك هاتووه كه به كه‌متر له ڕووخانی كۆماری ئیسلامی ڕازی نییه.