به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاری سنه چاویان به بنه‌ماڵه‌ی “ڕامین فاتحی كه‌وت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌ماڵی “هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “ڕامین فاتحی” وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.