کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌شه‌مه‌، بنه‌ماڵه‌ی “وه‌فا ئازه‌ربار” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” دیداریان كرد و دایه‌ شه‌ریفه، دایكی “ڕامین حسێن په‌ناهی” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “حه‌مید ئاخ”ی له‌ شاری سنه‌ كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “خالید ئازه‌ربار” باوكی هه‌میشه زیندوو “وه‌فا ئازه‌ربار” و “عه‌لی محه‌ممه‌دی” باوكی گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ خه‌بات تا گه‌یشتن به‌ ئازادی كرد. له‌ شاری سنه‌ش دایه‌ شه‌ریفه دایكی نه‌مر “ڕامین حسێن په‌ناهی” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “حه‌مید ئاخ” له‌ چالاكانی ناسراوی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ی كرد كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌ وڵاتی ئاڵمان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دابوو. دایه‌ شه‌ریفه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “حه‌مید ئاخ” له‌ دیداره‌كه‌یاندا وێڕای ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-