ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران سه‌ردانی ماڵی “سوله‌یمان عه‌بدی”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سنفیه ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سوله‌یمان عه‌بدی” ڕۆژی ٢١ی خاكه‌لێوه و پاش ٢٣ ڕۆژ به‌ندكران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به دانانی بارمته له زیندان ئازاد كرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمان له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، شاباد، هه‌رسین، دیوانده‌ره، مه‌ریوان، سنه، سه‌قز و زیویه به‌كۆبوونه‌وه له ماڵی ئه‌و چالاكه سنفیه وێڕای پیرۆزبایی له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕێزیان له خۆڕاگری و بوێری ئه‌و موعه‌لیمه دڵسۆزه گرت و خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.