ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئه‌ندامانی ئه‌ندجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان،مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، سه‌قز و زیویه سه‌ردانی ماڵی موعه‌لیمی له‌سه‌ركار ده‌كراو “مه‌سعوود كوردپور”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه‌ی سنفیه ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود كوردپور” به‌هۆی پشتیوانیه‌كانی له شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕۆژی ٢٩ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له شاری بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش پێنج مانگ به‌ندكران له مانگی ڕه‌شه‌مه به دانانی وسیقه له زیندان ئازاد كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو به‌هۆی چالاكیه سنفیه‌كانی پاش دوو ده‌یه خزمه‌ت كردن به قوتابیان له سه‌ر كار ده‌ركراوه.