ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، منداڵانی بیرسه‌وزی قوتابخانه‌كانی مه‌ریوان، به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، به بۆنی هاتنی نه‌ورۆز، سروودێكیان وه‌كوو دیاری پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، منداڵانی قوتابخانه‌كانی مه‌ریوان به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان پێكه‌وه سروودی “ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆز”یان خوێنده‌وه و له هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌یی دا، دوو هه‌زار نه‌مامیان له دارستانه‌كانی ئاوایی سه‌ردۆش و قه‌ڵای مه‌ریوان و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌دا چاند.